The opening of a game of chess is a battle between two equally matched armies. |
دەستپێکی یاری شەترەنج وەک جەنگێکە لەنێوان دوو سوپای هاوتادا. |
There is no known method that will secure one player a decisive advantage over the other regardless of what the opponent does. |
لایەنی بەرانبەر هەرچییەک بکات، هیچ تیۆرییەک نییە کە باڵادەستی لایەنێک بەسەر لایەنەکەی تردا یەکلابکاتەوە. |
If there were, chess as a professional sport would most likely cease to exist. |
ئەگەر تیۆریی لەوشێوەیە هەبوایە، شەترەنج چیتر وەک وەرزشێکی پیشەیی سەیرنەدەکرا. |
Winning a game of chess depends on one's opponent making inaccurate moves. |
بردنەوەی یاریی شەترەنج بەندە بە ئەنجامدانی هەندێک جوڵەی نادرووست لەلایەن بەرانبەرەکەتەوە. |
The question "What is an inaccurate move?" can best be answered by trial and error. |
"جوڵی نادرووست چییە؟"
باشترین وڵام بۆ ئەم پرسیارە لە ڕێگای تاقیکردنەوە و هەڵەکردنەوە دەستدەکەوێت |
Take the opening position shown in the diagram. |
سەیری ئەم هێڵکارییە بکە کە دەستپێکی یارییەک نیشان دەدات. |
It is White's move. |
سەرەی جوڵەی سپییەکانە |
Why do almost all serious players begin by moving either a central pawn or the king's knight? |
بۆچی زۆبەی هەرە زۆری یاریزانە جدیەکان بە جوڵاندنی سەربازێکی ناوەڕاست یان ئەسپێک دەست بە یاری دەکەن؟ |
Simply because the results of millions of chess games have given these moves a better reputation than the alternatives. |
تەنیا لەبەرئەوەیە کە ئەنجامی ملێۆنان یاریی شەترەنج نیشانی دەدات کە ئەم جوڵانە باوترین و بەناوبانگترینن. |
So you could say that White 'knows the secret' - except that after a handful of games have started with the same opening move, Black starts to realize that some ways of responding are better than others. |
ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە وا بیربکەیتەوە کە "سپییەکان نهێنی بردنەوەی یارییەکەیان لایە" - وەلێ دوای چەند دەستێک یاری، ڕەشەکانیش تێدەگەن کە هەندێک شێوازی وەڵامدانەوە لە شێوازەکانی تر باشترن. |
Then White comes to know what to expect from Black. |
ئەوسا سپیەکانیش دەزانن پێشبینی چی لە ڕەشەکان بکەن |
Carry on this process over several centuries, bearing in mind that most chess positions contain a few potential moves that are just as good as one another (and some that are not as good but that might just throw an opponent off guard), and you will end up with enough opening theory to fill several encyclopedias. |
ئەم پڕۆسەیە بەسەر چەندان ساڵ و سەدەدا دابەش بکە و بیرت بێت کە زۆربەی دەستپێکی یاریی هەندێک جوڵەی دیاریکراوی وەهای تێدایە کە یەک لە یەکتر باشترن (هەندێکیش کە ئەوەندە باش نین، بەڵام بەرانبەرەکەت دەخەڵەتێنن)، ئەوەندە بەسە بۆئەوەی چەندان فەرهەنگی ئینسایکلۆپیدیای پێ پڕ بکەیتەوە |
The question is who can remember the most. |
پرسیارەکە ئەوەی کە کێ زۆرترینی ئەو جوڵانەی بیردەمێنێت |